له ژێر چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتیی ناوه‌ندیی تێنسی كوردستان، پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له رۆژی 28ی ئه‌م مانگه له شاری هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات و تا 3ـی ئه‌یلوول به‌رده‌وام ده‌بێت.
به بڕیاری یه‌كێتیی تێنس، یاریزانانی ته‌مه‌ن 8 تا 18 ساڵی به‌شداریی ركابه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن.
بەڕێوەچونی پاڵەوانیه‌تییەکەی یەکێتی تێنسی کوردستان لە چوارچێوه‌ی بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییە وەرزشییانەیە، کە حكوومه‌تی كوردستان خه‌رجی بۆ دابین كردوون و لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات.