دایكێك 18 رۆژ دوای كۆچی دوایی كوڕه‌كه‌ى، به‌هۆی خه‌مخواردنه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

دایکێک لە دوای 18 ڕۆژ لە مردنی کوڕە تەمەن دوو ساڵەکەی، گیانلەدەستدەدات، باوکی منداڵەكەش دەڵێت “هاوسەرەکەم پێی وتم كە دەمرێت.”

رۆژی هەینی 9/9/2022 “ئیمان بێستونی” تەمەن 20 ساڵ گیانیلەدەستدا، ئەوەش لەکاتێکدا بووە کە 18 ڕۆژ لەمەوبەر کوڕە تەمەن دوو ساڵ و سێ رۆژەکەی گیانیلەدەستداوە.

یەحیا رەشید، هاوسەری ئیمان دەڵێت، “ئیمان رۆژی پێنجشەممە پێی وتووە کە دەمرێت و دواتر رۆژی هەینی لە خەمی کوڕەکەیاندا گیانی لەدەستداوە.
لەبارەی گیانلەدەستدانی “ئۆزان”ەوە باس لەوەکراوە، کە دوای دوو رۆژ لە یادی لەدایکبوونی دوو ساڵەی تەمەنی گیانی لەدەستداوە و بەشێوەیەکی کتوپڕ بووە و هیچ نەخۆشییەکیشی نەبووە.
یەحیا رەشید، باسی لەوەکردووە، لەدوای لەدەستدانی کوڕەکەیان، ماڵەکەی گواستووەتەوە و کەلوپەلی ناوماڵەکەی گۆڕیووە بۆ ئەوەی کاریگەری گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان لەسەر خۆی و هاوسەرەکەی کەم بکاتەوە.
باسی لەوەشکردووە، کە رۆژی پێنجشەممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ئیمان پێی وتووە کە دەمرێت و دەچێتە لای ئۆزان و دەشڵێت، “پێی وتووم تۆش ئاگات لەخۆت بێت.”

پەیوەندیدار