دوای پشتڕاستکردنەوەی پێشڕەوییه‌كانی سوپای ئۆكرانیا لە باشور و رۆژهەڵاتی وڵاته‌كه هەمو چاوەکان لەسه‌ر مۆسکۆن بۆ ئەوەی بزانرێت چ هەنگاوێک ده‌نێت لە بەرامبەر بەردەوامبونی گواستنەوەی هاوكاری لێشاوی سەربازی ڕۆژئاوا بۆ کیێڤ، توێژه‌رێكی کاروباری روسیا و ئەوروپاش ده‌ڵێت، چوار كارت له‌ده‌ستی پوتندا ماون، كه بریتین له موشەکی زیرکۆن، وزە، رێکەوتنی دانەوێڵە و وە چەکی ئەتۆمی.
دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا رۆژی شەممە رایگەیاند، کە هێزه‌كانی له هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا چونەتە ناو شارۆچکەی کوبیانسک لە باکوری رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، كه له‌لایه‌ن روسیاوە داگیرکراوه و هەڕەشەی بڕینی پێداویستی بۆ هێزەکانی ڕوسیا كرد.
شاره‌زایانی سه‌ربازی ئه‌و پێشکەوتنەی ئۆکرانییە دەگێڕنەوە بۆ هاندان و پڕچەککردنی ئەم دواییەی وڵاتانی رۆژئاوا، هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن، هێشتا کارتەکان لە دەستی مۆسکۆ ماونەتەوە كه بریتین له موشەکی زیرکۆن، وزە، رێکەوتنی دانەوێڵە و چەکی ئەتۆمی.
- دەستکەوتەکانی ئۆکرانیا لەسەر زەوی
باسل حاج جاسم، توێژەری کاروباری روسیا و ئەوروپا دەڵێت، ئاشکرایە كه ئۆکرانیا سود لە پشتیوانی رۆژئاوا وەردەگرێت و ئێستا ئه‌گه‌ری ئەنجامدانی هێرش و سەندنەوەی ناوچە داگیركراوه‌كان له ده‌ستی روسیا هه‌یه.
- ورەی بەرز لە ئۆکرانیا
پێشڕەویی ئۆکرانیا هانی ڕۆژئاوایدا کە بەردەوام بێت لە هاوكاری سەربازی بۆ کیێڤ، لەبەر ڕۆشنایی ئه‌و پێشکەوتنه‌ی ئۆکرانیا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئۆکرانیای کرد هاوکات به‌شداری له کۆبونەوەی گروپی پەیوەندی بەرگری ئۆکرانیا بە میوانداری لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا كرد كه لە بنکەی ڕامستین لە ئەڵمانیا به‌ڕێوه‌چو.
ئه‌و توێژه‌ره‌ی کاروباری ڕوسیا و ئەوروپا باسی له‌وه‌كرد، “رەنگە ئەم پێشکەوتنەی ئۆكرانیا مۆسکۆ شەرمەزار بکات و پەلە ناکات لە بڕیاری سەربازی، چونكه ئێستا له به‌ره‌یه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له شه‌ڕدایه كه شه‌ڕی ئابوریی و وزه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌وا له به‌ره‌كانی جه‌نگ له ئۆكرانیا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، لەگەڵ نەبونی ئاسۆیەک بۆ کۆتاییهێنان به جەنگ له ئۆكرانیا، واده‌كه‌ن کە قۆناغەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیکتر و نزیکتر ببێتەوە.