تائێستا ٣٨ کەشتیی دانەوێڵەی ئۆکراین ھەناردەی جیھان کراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکراین ڕایگەیاند، تا ئێستا ٣٨ کەشتی دانەوێڵەی ئۆکراینییان لەڕێگەی بەندەرەکانی ئۆدیسە و چۆرنمۆرسکی-یەوە بۆ وڵاتانی دیکەی جیھان گواستووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکراین، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێگریکردن لە ھەناردەکردنی بەرھەمی ئۆکراین، تا ئێستا ٣٨ کەشتی دانەوێڵەی ئۆکراین-یان لەڕێگەی بەندەرەکانی ئۆدیسە و چۆرنمۆرسکی-یەوە بۆ وڵاتانی دیکەی جیھان گواستووەتەوە.

وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکراین ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لەئێستادا ١٢ کەشتی دیکە چاوەڕێی مۆڵەت دەکەن بۆ ئەوەی بەندەرەکانی ئۆکراین بەرەو جیھان بەجێبھێڵن.

ڕۆژی ٢٢ی مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەفدی ھەردوو وڵاتی ڕوسیا و ئۆکراین لە وڵاتی تورکیا بە ئامادەبوونی ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و ھەردوولا گەشتنە ڕێککەوتن لەبارەی ھەناردەکردنی بەرھەمی کشتوکاڵی ئۆکراین بۆ وڵاتانی جیھان.

پەیوەندیدار