سوید: بەرەی ڕاستڕەوەکان بەرەو سەرکەوتن دەچێت

بەپێی ماڵپەرە فەرمییەکانی هەڵبژاردنی 2022ی سوید، دوایین ئەنجامەکان وا نیشانی دەدات کە بەرەی ڕاستڕەوەکان بەرەو سەرکەوتن بچێت و حکومەت گۆڕانکاریی بەسەردا بێت.

تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 2022ی سوید وای دەردەخەن، کە بەرەی ڕاست لە 49.7%ی دەنگەکانیان بەدەست هێنابێت. لەبەرامبەردا بەرەی چەپ، کە پێکهاتووە لە پارتەکانی سۆسیال دیموکرات، سەنتەر، چەپ و ژینگە 48.8%ی دەنگەکانیان بە دەست هێنابێت.

پارتە راستڕۆکان 176 کورسی لە 349 کورسییەکەی پەرلەمان بەدەستدەهێنن

  • پارتە چەپەکان 173 کورسی لە 349 کورسییەکەی پەرلەمان بەدەستدەهێنن

کورسیی پارتەکانی سوێد بەپێی ئەنجامی بەرایی:

پارتی سۆسیال دیموکرات: 108 کورسی
پارتی دیموکراتەکانی سوێد: 73 کورسی
پارتی مۆدێرەیت: 67 کورسی
پارتی چەپ: 24 کورسی
پارتی سەنتەر: 24 کورسی
پارتی کریستیان دیموکرات: 19 کورسی
پارتی سەوز: 18 کورسی
پارتی لیبراڵ: 16 کورسی

ئەنجامی بەرایی نافەرمی دەنگی پارتەکان بەمشێوەیە:

پارتی سۆسیال دیموکرات: 30.5٪
پارتی دیموکراتەکانی سوێد: 20.7٪
پارتی مۆدێرەیت: 19.1٪
پارتی چەپ: 6.6٪
پارتی سەنتەر: 6.7٪
کرستیان دیموکرات: 5.4٪
پارتی ژینگە – سەوز: 5٪
پارتی لیبراڵەکان: 4.6٪
ئەوانی دیکە: 1.5٪

هەرچەندە بەشێکی کەمی دەنگەکان ماون کە جیابکرێنەوە، بەڵام بەرپرسانی هەڵبژاردن دەڵێن، پێشبینی ناکرێت تاوەکو رۆژی چوارشەممە ئەنجامی کۆتایی رابگەیێندرێت، چونکە هێشتا دەنگەکانی دەرەوەی وڵاتەکە ماون جیابکرێنەوە.

بە پێی ئەنجامەکان بۆ یەکەمجارە بەرەی ڕاست لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا پێش بەرەی چەپ بکەوێت.

کورتەهێمای پارتەکان بە سویدی:
بەرەی چەپ:
S – سۆسیالدیموکراتەکان
MP – پارتی ژینگە
V – پارتی چەپ
C – پارتی سەنتەر
راستڕەوەکان:
M – مودێراتەکان
KD – مەسیحییە دیموکراتەکان
L – لیبراڵەکان
SD – دیموکراتەکانی سوید (ئەم پارتە بە پارتێکی راستڕەوی توند دادەنرێت، کەسیاسەتی دژ بە پەنابەرانی هەیە)

پەیوەندیدار