مالیكی: چیتر پێویست ناکات قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکرێت

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت”چیتر پێویست ناکات قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکرێت”.

نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە،”بڕیاری دادگا بە هەڵنەوەشاندنەوەی پەرلەمان، واتە نا بۆهەڵبژاردنی پێشوەختە تا پەرلەمان دانیشتنی خۆی دەبەستێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خاوەن دەسەڵات”.

ئاماژەی بەوەشداوە،”لایەنە سیاسییەکان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پیشوەختەیان رەتکردەوە، پشتیوانی بڕیاری دادگا دەکەن،چیتر پێویست ناکات قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکرێت، بەڵکو دەبێت هەوڵ بدرێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە،”پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی ئیئتیلافی بۆ جێبەجێکردنی باشترین خزمەتگوزاری و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی”.

جێگەی باسە، رۆژی چوارشەممە 7-8-2022، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە و ڕایگەیاند،”پێویستە بە پشتبەستن بە دەستوور پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە”.

پەیوەندیدار