شەش کۆچبەری سوری کە دووانیان منداڵن بەھۆی برسێتی و تونێتی لە بەلەمێکدا لە دەریای ناوەراست گیانیان لەدەستدا.
کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری کۆچبەران ئاشکرایکرد، لەنێو بەلەمێکدا کە ٣٠ کۆچبەری تێدابووە، شەش کۆچبەری خەڵکی سوریا بەھۆی تونێتی و برسێتییەوە لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیکردووەتەوە، لەناو قوربانییەکاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵ و دوو ساڵ و گەنجێکی تەمەن ١٢ ساڵ ھەیە، سێ کەسی پێگەیشتووش کە دایک و داپیرەیەکی قوربانییەکانی تێدایە رزگاریانبووە.
کۆمیسیۆنی کاروباری کۆچبەران ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی رزگارییان بووە لە دوورگەی سقڵییەی ئیتاڵیا چارەسەریان وەرگرتووە و ئەو شوێنەش ئاشکرانەکراوە کە لێیەوە ھاتوون.
ھەروەھا کۆمەڵەی (ئارم فۆن) کە کۆمەڵەیەکی ناحکومییە و سەرپەرشتی ھێڵی گەرمی بەھاناوەچوونی کۆچبەران دەکات رایگەیاندووە، کەشتییەک بە ٢٥٠ کۆچبەرەوە ھەفتەیەکە لە لوبنانەوە بە رێکەوتووە و لە ئاوەکانی ماڵتا دووچاری کەمی سوتەمەنی بووە، کۆچبەران ماوەی دوو رۆژە ئاو و خۆراکیان پێنەماوە و یەکێک لە کۆچبەرەکان کە منداڵێکی ساوایە بەھۆی تونێتییەوە گیانی لەدەستداوە.