سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهوتارێكدا لهمهراسیمی یهكهم زهنگی ساڵی نوێی خوێندن رایگهیاند، ئهوهی حكومهت بتوانێت بۆ باشتركردنی ژیانی مامۆستایان درێغی ناكات، بهڵام لهوهش تێبگهن كه ئیمكانیاتی حكومهت سنورداره، دوای تێپهڕاندنی ئهم قهیرانانهش ئهوهی لهدهستمان بێت دهیكهین بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی مامۆستایان و رهخساندنی ژینگهیهكی باشتر بۆ قوتابیان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا مامۆستایان قوربانیی زۆریان داوە بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن. هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی پرۆسەی خوێندن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، هەوڵیان داوە ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان دروستبکەن، گوتیشی، “دەمانەوێت ئابوورییەکمان هەبێت دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییان دروست بکات.”
مەسرور بارزانی هەموو پاڵپشتییەکی بۆ وەزارەتی پەروەردە دووپات کردەوە. هەروەها لەبارەی کەرتی کشتوکاڵیشەوە قسەی کرد و گوتی، بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو کەرتە “پێویستمان بە زانستێکی باشترە.”
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا مەسرور بارزانی گوتی، پێویستە “بەها بەرزەکانی پێکەوە ژیان لە کوردستان بپارێزرێن.” بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، “بەشێک لە قەیرانەکان بە ئەنقەست بۆ هەرێمی کوردستان دروستکراون، تاوەکو لە پێشکەوتن رایبگرن.”
مەسرور بارزانی راشیگهیاند، ئهوهی حكومهت بتوانێت بۆ باشتركردنی ژیانی مامۆستایان درێغی ناكات، دوای تێپهڕاندنی ئهم قهیرانانهش ئهوهی لهدهستمان بێت دهیكهین بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی مامۆستایان و رهخساندنی ژینگهیهكی باشتر بۆ قوتابیان.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلوولی 2022 ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی یەک ملیۆن و 885 هەزار و 400 قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکرد.
شەش هەزار و 805 قوتابخانە لە هەرێمی کوردستاندا هەن، بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوونەتەوە، نزیکەی 16 ملیۆن کتێب چاپ کراون.
ئەمساڵ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانیش بە پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرزی نوێی خوێندن دەخوێنن.