جارێكی تر جەنگ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان سەریهەڵدایەوە

ئاژانسی هەواڵی روسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ئەرمینیان بڵاویکردەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئازەربایجان ئەرمینیا دەستی پێکردەوە و تا ئێستا نزیکەی 100 سەرباز کوژراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا رایگەیاند: شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئازەربایجانی دراوسێی سەریهەڵدایەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر سەرباز لە هەردولا کوژراون.

دەشڵێت: نزیکەی 49 سەربازی ئەرمەنی کوژراون و ئازەربایجانیش کوژرانی زیاتر لە 50 سەربازی خۆی راگەیاندوە.

راشیگەیاند: ئازەربایجان تۆپخانە و هاوەن و چەکی قورسی لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا بەکارهێناوە و دۆخی سەر سنور زۆر ئاڵۆزە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دو رۆژ لەمەوبەر شەڕ لەنێوان ئەو دو وڵاتەدا دروست بو، بەڵام بە هاوکاری چەند وڵاتێك دۆخەکە هێورکرایەوە.

لە ساڵی 2020 شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو دو وڵاتەدا سەریهەڵدا و لە کۆتاییدا ئازەربایجان کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمی قەرەباخی راگەیاند و سوپای ئەرمینیا لە بەشێك لە چەند ناوچەیەك کشایەوە و شەڕەکە کۆتایی هات

پەیوەندیدار