وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بۆ ئەمساڵی خوێندن گۆڕانکاری لە ٣٥ کتێبی پڕۆگرامەکاندا کردوە، بۆ ساڵی داھاتووش چەند کتێبێک لەبەردەستدایە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگەیاندوە، ماوەیەکە ئامادەکاری دەکەن بۆ گۆڕانکاری لە پڕۆگرامەکانی خوێندن بە شێوەیەک لە سودی خوێندکاراندا بێت، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ ئەمساڵی خوێندن ٣٥ کتێب گۆڕانکاری تێدا کراوە، بۆ ساڵی داھاتووش ٣٠ کتێبی تری قۆناغەکانی خوێندن لەبەردەستی لیژنەیەکدایە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییان تێدا بکرێت.