حكومەتی هەرێم لەبارەی مۆڵەتی خوێندنەوە بڕیاريدا

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مۆڵەتەکانی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات رادەگیرێن، جگە لەو مۆڵەتانەی لە چوارچێوەی (Full Scholarships)ـن، واتە سەرجەم خەرجییەکان لە ئۆفەری خوێندنەکەدا دابینکراوە.

لە نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، لە 20ـی ئەم مانگەوە مۆڵەتی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات لە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراوی زانکۆکان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 رادەگیرێت. ئاماژە بەوەشکراوە، مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بەرز نەکرێتەوە بۆ وەزارەت.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تەنها ئەو مۆڵەتانەی کە لە چوارچێوەی (Full Scholarships)ـن کاریان لەسەر دەکرێت. هاوکات لە نزیکتری کاتدا داوای پلانی زانکۆکان دەکرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.

پەیوەندیدار