رێكخراوی تەندروستی جیهانی مژدەی كۆتایی هاتنی پەتای كۆرۆنا دەدات و جەخت لەوە دەكاتەوە، ئێستا جیهان لە هەركاتێك نزیكترە بۆ لەناوبردنی ئەو پەتایە.
تیدروست ئەدهانۆم سەرۆكی رێكخراوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، هەفتەی رابردوو ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا كەمیكردووە بۆ كەمترین ئاست لەمانگی ئاداری 2020ەوە.
رونیشیكردووەتەوە، هیچ رۆژێك بارودۆخمان وەك ئێستا باش نەبووە بۆ لەناوبردنی كۆرۆنا، زۆر بە تەواوەتی دڵنیا نین، بەڵام لە توانادا هەیە ئەو كارە بكرێت.
پەتای كۆرۆنا لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە شاری “ووهان”ی چین دەركەوت و تاوەكو ئێستا زیاتر لە 615 ملیۆن كەس توشبوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 6 ملیۆن و 523 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.