سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، باجێكی گه‌وره لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە خراوه‌ته سه‌ر هه‌مووان. دەشڵێت، لە یاسای باجدا تەنها یەک خاڵ جێبەجێکراوە ئەویش وەرگرتنی پارەیە.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، هەندێک باج خرابووه سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت له ناوبازاڕ، نوسینگه‌كان، پرۆژه گه‌شتوگوزارییه‌كان، ئوتێل و ڕیستۆرانته‌كان و خاوەنەکانیان نیگه‌رانییان گه‌یانده ژووری بازرگانی، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ی (میزانیه)یان پێشكه‌ش ده‌كرد بڕێک پاره‌یان لێوه‌رده‌گرتن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیشیان كردبێت.
دەشڵێت، سەردانی مەیدانیان کردووە بۆلایان تاوەکو بتوانن کێشەکانیان چارەسەربکەن. دەشڵێت، بە وەزیری بازرگانیان ڕاگه‌یاندووە زیادكردنی باج حكومه‌ت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت ئینجا هاوڵاتیان.
روونیشیکردەوە، حكومه‌ت بارگرانیه‌كی له‌سه‌ره كه كۆمه‌ڵێک خه‌ڵكی زۆری دامه‌زراندووه، به‌بێ به‌رنامه، ئه‌مه‌ش وایكردووه حكومه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نییه موچه‌ی ئه‌وانه دابین بكات قورسایی له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر قورسایی له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت دروستكرد ئیشوكار نامێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، “هیوادارین وەزارەتی بازرگانی كاربكه‌ن بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، چونكه ئه‌مڕۆ بژێوی ژیانی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رتانه‌یه نابێت قورساییان له‌سه‌ر دروست بكرێت. نابێت حکومەت ڕسوماتێكی زۆر بخاته‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت به تایبه‌تی ئه‌و كاسبكارانه‌ی كه بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌یه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؛ ئه‌گه‌ر باسی دوكانێک بكه‌ین له‌وانه‌یه دوو كوڕی یان برایه‌كی له دوكانه‌كه ئیش بكه‌ن خۆیان بژێوی ژیانیان ده‌رناكه‌ن ئینجا ئه‌م ڕسوماته‌شی لێوه‌رگیرێت ئه‌وه‌نده‌ی تر بارگرانی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت.”
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی راشیگەیاندووە، “به‌گشتی باج له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادیكردووه، بۆنموونه كۆمپانیا ئیشی كردبێت و ئیشی نه‌كردبێت بڕێک پاره‌ی لێوه‌رده‌گرن، نوسینگه‌یه‌كی خانووبه‌ره ئیشی كردبێت یان ئیشی نه‌كردبێت پاره‌ی لێوه‌رده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌مه نادادپه‌روه‌ریه‌كی تێدایه بۆیه له‌نزیكه‌وه به وه‌زیرمان ڕاگه‌یاندووە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمه وڵاتێكی نه‌وتین وڵاتی نه‌وتیش ده‌بێت كۆمه‌ڵێک یاسا و ڕێسای خۆی هه‌بێت، ده‌بێت حكومه‌ت بیر له هاوڵاتی بكاته‌وه ده‌بێت حكومه‌ت حكومه‌تی میلله‌ت بێت، نابێت ته‌نها حكومه‌تی فه‌رمانبه‌ر بێت ده‌بێت هه‌مووی به یه‌ک چاو سه‌یربكرێت.”
بە وتەی سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی حکومەت لەو بڕیارانەدا راوێژ بەوان ناکات و ئەوانیش کاتێک دەزانن کە هاوڵاتیان گلەییەکانیان دەگەیەنن.
سیروان محەمەد وتیشی، “باجێكی گه‌وره خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌مووان كه له هه‌مووی ترسناكتر ئه‌وه‌یه ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژانه ده‌چنه سه‌ر شوێنەکان و ئەو پاره‌یەیان لێوه‌رده‌گرن كه بۆ ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه، کە ئه‌وه‌ش بارگرانییە، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ خزمه‌تی چینه‌كه بێت كێشه‌مان نییه، یاساكه یاسایه‌كی زۆرباشه به‌ڵام یه‌ک خاڵ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه وه‌رگرتنی پاره‌یه.”
لەبارەی خاڵەکانی دیکەی یاساکەوە کە دەکرێت جێبەجێبکرێت سەرۆکی ژووری بازگرانی ئەوەی باسکرد، له یاساكه‌دا ده‌بێت:
-قوتابخانه‌ی پیشه‌ییه‌كان بكه‌نه‌وه.
– له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت ده‌ستبه‌ری ته‌ندروستی بۆ كرێكاره‌كان بكرێت.
-ده‌بێت خانووی نیشته‌جێبوونیشیان بۆ دروست بكرێ.
-له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت ئه‌و بڕه‌پاره‌یه بخرێته پرۆژه‌یه‌كی قازانجه‌وه كه قازانج بكات بۆ خزمه‌تی ئه‌و چینه كرێكاره‌ی ئیشی نییه ده‌بێت موچه‌ی بدرێتێ.
-كرێكار هه‌یه تووشی دۆخێكی ته‌ندروستی ده‌بێت ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی به كرێكاران هه‌بێت له‌و جێگایه تیمار بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌گه‌ر پێویستیش بێت بنێردێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
دەشپرسێت، “ئایا ئه‌مانه كراوه یان نه‌كراوه؟؛ به‌ڵام ته‌نها یه‌ک خاڵیان جێبه‌جێكردووه كه پاره وه‌رگرتنه له خه‌ڵک.”