كۆشكی سپی لەبارەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ئەو كچە كوردەی كە لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە ئەشكەنجەدرا بە بیانووی پابەندنەبوونی بە باڵاپۆشییەوە هاتەدەنگ و جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەو كارە لێخۆشیبوونی نییە و لێپێچینەوەی توند لە بەرپرسانی ئێران دەكەن.
لەو بارەیەوە جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، زۆر نیگەرانن لە مردنی “مەهسا ئەمینی” تەمەن 22 ساڵ، كە بەپێی زانیارییەكان لە كاتی دەستبەسەركردنیدا لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە ئەشكەنجەدراوە.
رونیشیكردووەتەوە، مردنی ئەو ژنە لێخۆشبوونی نییە و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێران دەكەن، لە بەرامبەر ئەو جۆرە پێشێلكاریانەی بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ دەكرێت.
دوای ئەوەی بەتۆمەتی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە ژینا ئەمینی “مەهسا ئەمین”ی تەمەن 22 ساڵ لەیەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانییەوە لە شاری تاران دەستگیر كرا و ئەشكەنجە درا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بەهۆی ئەوەشەوە خۆپیشاندان لە تاران دەستی پێكرد و بەپێی زانیاریەكان هێڵەكانی ئینتەرنێت لە بەشێكی زۆری ئەو شارە بڕدراوە.