وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە حاڵەتی بنبەست

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە حاڵەتی بنبەست و ئامادەی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ ھەموو بژاردەیەک.

وێندی شێرمەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران بە بنبەست گەیشتووە و لە ئێستاشدا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئێراندایە، سەرەڕای ئەوەش، ئیدارەی جۆ بایدن پێی وایە کاربکرێت بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان.

ئاشکراشیکرد، وەڵامی ئێران بۆ پێشنیازەکانی ئەوروپا زۆر توند بووە، لە کاتێکدا ئامانج لە گفتوگۆکان کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئیمزاکراوی ساڵی ٢٠١٥یە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لێی کشایەوەتەوە.

ئەو ھەڵوێستەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ھەفتەی ڕابردوو، ھەریەکە لە فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا، گومانی خۆیان نیشاندا لە پابەندبوونی ئێران بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەرامبەر ھەڵگرتنی سزاکان.

پەیوەندیدار