پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی یه‌كه‌كانی 70 و 80 كه‌وته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌وچوارچێوه‌یه‌كدا پله‌ی زیاتر له 3300 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رزكرایه‌وه.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی 2018-2019 تایبەت بەهەردو یەکەی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لەئەفسەرانی قارەمان دەکات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “هەنگاوەکانمان بەرەو بەدامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتوە و بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناکەوێت”.
بەپێى زانیارییه‌كان، سێ هه‌زار و 393 ئەفسەر لە یەکەکانی 70 و 80، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و گاز پلەکانیان گەڕایەوە.