وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە بەیانی ئەمڕۆوە سیستمی زانكۆلاینی بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆكان كاراكردووە و خوێندكاران دەتوانن دەست بە پڕكردنەوەی فۆڕم بكەن.
لەو بارەیەوە د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، لە ئەمڕۆوە وێبسایتی رێگای زانكۆ بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، تاوەكو سەعات 12ی شەوی ڕۆژی 27/9/2022 واتە بۆ ماوەی 10 رۆژ كارا دەبێت.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەوەش دەرچوانی 12ی ئامادەیی لەو ماوەیە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوەو پێشكەشی بكەن، هەروەك دەرچوان دەبێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ “یوزەرنەیم و پاسۆرد” كە پێشتر لە خوێندنگەكانیان وەریانگرتۆتەوە فۆڕمی وەرگرتن پڕبكەنەوە.
وەزارەتەكە رونیشیكردووەتەوە، بۆ بەرچاوڕونی زیاتری دەرچوانی پۆلی 12 و ئاشنابونیان بەسیستمەكانی وەرگرتن “زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران” دەتوانن لەسەر ماڵپەڕەكە رێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەك بنچینەیەك بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكانیان، هەروەها دەتوانن سەردانی مەڵبەندەكانی راوێژكاری زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنی رونكردنەوەی پێویست.
لــــینكی ماڵپەڕەكە: