وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا کۆتایی ئەمساڵ بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان دابینکراوە، میکانیزمێکیش بۆ راگرتنی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان دانراوە.
وەزارەتی بارزگانی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراک تا ٣١/١٢/٢٠٢٢ سەبەتەی خۆراکی ھاووڵاتیانی عێراق دابین کراوە، بۆ ماوەی سێ مانگی ساڵی داھاتوش ئەمبارکردنی فریاگوزاری دابین کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، میکانیزمێکیش ئامادە کراوە بۆ راگرتنی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، راگرتنەکەش بە پێی داھاتی مانگانەی ھاووڵاتی دیاری دەکرێت، بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی تر بۆ سەبەتەی خۆراک.