لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا لەسنوری پارێزگای ئیدلب لە سوریا ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستی بەرەی نوسرە کوژران.
ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا کە سەربە سوپای ئەو وڵاتەیە رایگەیاندووە، دوای ماوەیەکی زۆر لە چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بارەگایەکی سەرەکی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە گوندی شێخ یوسف سەربە پارێزگای ئیدلب، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بارەگاکەیان بۆردوومانکردووە.
ئاشکراشیکردووە، لەو بۆردومانەدا ٤٥ تیرۆریستی بەرەی نوسراوە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان برینداربوون و بارەگاکەشیان بە تەواوەتی وێران بووە.