بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزمدەبنەوە و ساردترین ناوچەی هەرێم حاجی ئۆمەرانە بە ١٨ پلە و گەرمترین ناوچەش گەرمیانە بە ٤١ پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕدرێت و تۆمارەکانی پلەی گەرما هەوشێوەی ئەمڕۆ دەبن و خێرایی با مامناوەند دەبێت و لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا.
هاوکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی لە هەرێم بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر: 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 38 پلەى سیلیزى
سۆران: 35 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى




