به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی (ژینا ئه‌مینی) مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییه له شاره كوردییه‌كانی ئێران ڕاگه‌یه‌ندرا.
لەمبارەیەوە فوئاد خاكی به‌یگی، ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، “مانگرتنه‌كه یه‌كێكه له به‌هێزترین مانگرتنه‌كان ، پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێكی زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بگرێته‌وه.
وتویەتیشی: هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن ئه‌م هه‌واڵه به ته‌واوه‌تی له ئاستی دنیا وه له كوردستان و ئێران‌دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه حزبه كوردییه‌كان داوایان له هاووڵاتیانی كوردی ئێران كردووه به‌شدار بن له‌و ناڕه‌زایه‌تییه.
ناوبراو له‌باره‌ی كات و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنهكهوه، ڕوونیشیكرده‌وه، بڕیاره له‌سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا دوكان و بازاڕه‌كان دابخرێن، ته‌نها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19-9 هه‌ر له‌به‌یانییه‌وه مانگرتنه‌كه ده‌ست پێده‌كات هه‌تا ئێواره درێژه‌ی ده‌بێت.






