ئێستانیوز مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ئاشكرا دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرج و رێنماییە تایبەتەکانی وەرگرتنی خوێندکاری لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتەکە بڵاوکردەوە.

لە رێنماییەکاندا هاتووە، ئەگەر خوێندکار لە زانکۆ یان پەیمانگایەکی تایبەتدا ناوی گەڕایەوە و بڕیاریدا لەوێدا نەخوێنێت، ئەوا پێویستە لەماوەی ٧ رۆژدا پرۆسەی سڕینەوەی ناوەکەی ئەنجامبدات بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکی خوێندن بدات یاخود بڕوانامەی ئامادەیی پێنەدرێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکاندا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و خوێندکار سێ هەڵبژاردە دەبێت پڕبکاتەوە بە خواستی خۆی، کە لەگەڵ مەرج و نمرەکاندا بگونجێت.

بۆ بینینى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لێرە بکە

پەیوەندیدار