رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌ك كه پێداویستی پزیشكی هه‌ڵگرتبو بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرای كوشنده له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا نیشته‌وه و فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ش به‌دوایدا ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د مه‌نزری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، “به‌رپرسانی ته‌ندروستی سوریا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرای كوشنده”.
نوێنه‌ری هه‌رێمایه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باسی له‌وه‌شكردوه، “رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كار ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی چاودێری بۆ ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كان و پێدانی چاره‌سه‌ری گونجاو به نه‌خۆشه‌كان و به‌دواداچونی توشبوان و به‌ركه‌وتنه‌كانیان”.
وتیشی، “فڕۆكه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرا و نزیكه‌ی 30 تۆن پێداویستی بۆ پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه هه‌ڵگرتبو، له سوریا نیشته‌وه”.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌نزری چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه هات كه به‌رپرسانی ته‌ندروستی له سوریا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و نزیكه‌ی 200 حاڵه‌تی توشبونیان به كۆلێرا له پارێزگا جیاوازه‌كان راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له پێش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ساڵی 2011ـه‌وه به‌و جۆره كۆلێره له سوریا بڵاوببێته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا رایانگه‌یاندوه، پێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا په‌یوه‌ندی به خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له روباری فورات و به‌كارهێنانی ئاوی پیس بۆ ئاودێری به‌روبومه‌كان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی پیسبونی خۆراك.