دژە تیرۆر 2 بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەستگیر كرد

دەزگای دژە تیرۆری كوردستان دەستگیر كردنی 2 بازرگانی ماددەی هۆشبەری بە 5 كیلۆ ماددەی جۆری كریستاڵەوە راگەیاند.
دەزگاكە لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر لە دەڤەری راپەڕین، پاش كۆكردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری توانیان 2 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەو سنورە دەستگیر بكەن.
ئەوەش هاتووە، هەروەها دەست بەسەر 5 كیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵدا گیراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران رادەستی یاسا كراون بۆ سزادانیان بەپێی ماددەی بەركاهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.
ماوەی چەند ساڵێكە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش هەوڵەكانیان چڕ كردووەتەوە بۆ دەستگیر كردنی بەكارهێنەران و بازرگانانی ئەو جۆرە ماددانە.

پەیوەندیدار