بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی وەرزی پایزە و هەڵگەرانەوەی زستانە لە نیو گۆی باكوری زەویدا ڕوودەدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەبارەی “هەڵگەڕانەوەی زستانە ” بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ چوار شەممە هەڵگەرانەوەی زستانە لە نیو گۆی باكوری زەوی ڕوودەدات , واتە ئەو وڵاتانەی دەكەونە باكووری گۆی زەوی هاوكاتە لەگەڵ یەكەم ڕۆژی وەرزی پایز بە هەرێمی كوردستانیشەوە
وتیشی: لەگەڵ دەست پێكردنی وەرزی پایز لە سەر ناوچەكەمان گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما ڕوودەدەن شەپۆلەكانی گەرما كۆتایی دێت بەرزترین و نزمترین پلەكانی گەرماش بە چەند پلەیەك ڕوو لە نزمبونەوە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەبارەت بە ڕەگەزەكانی تر وەك ڕادەی شێ ڕوو لە بەرزبونوەوە دەكات , گۆڕانكاری لە پەستانی هەوا دروست دەبێت و نزمە پەستان و بەرزەپەستانەكانیش ڕێژە و ڕێڕەویان دەگۆڕێت و لە ئاسمانیش هەورە بەرزەكان و مامناوەندەكان دەردەكەون سەبارەت بە كاتی باران بەگشتی لە سەر ناوچەكەمان لە دوای 15ی ئۆكتۆبەری هەموو ساڵێك دەبێت یان دەسپێكی باران لە دوای ئەم ڕێكەوتە دەبێت .