گۆتێرێس: ئاڵۆزییەکانی عێراق ھەڕەشەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری

کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستی پێ کرد و گۆتێرێسیش دەڵێت، ئاڵۆزییەکانی عێراق ھەڕەشەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری و رێککەوتنیش لەگەل ئێران زۆر دوورە.

بە بەشداری سەرۆکی نزیکەی ١٥٠ وڵات، ٧٧ەمین لوتکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستیپێکرد، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند، عێراق بە رەوشێکی سیاسی ناھەمواردا تێپەڕێت و ناکۆکییەکی زۆر لە نێوان لایەنەکانی ئەو وڵاتەدا ھەیە، وتیشی، ئاڵۆزییەکانی عێراق ھەڕەشەن لەسەر ئاسایش و سەقامگیری.

لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمیش گۆتێرێس وتی، گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دۆسێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ھێشتا زۆر دوورە، جەختیشیکردەوە، جیھان بە ئاڵۆزی و قەیرانی جیاجیادا تێدەپەڕێت و پێویستە ھەموان بە گفتوگۆ ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان بدەن و خۆیان لە شەڕ و بەکارھێنانی ھێز بە دوور بگرن.

پەیوەندیدار