بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ 5 كەس گیانیان لەدەستدا

لە سنووری خەلەکان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بە گوتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی خەلەکان، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

مەڵبەند حەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەلەکان رایگەیاند، رووداوە هاتووچۆکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی پیکاپ تۆیۆتادا بووە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە چواریان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو چوار کەسەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە گیانیان لەدەستداوە سیانیان خەڵکی مەریوانن کە ژن و پیاو و کچێکن، یەکێکیشیان خەڵکی بانەیە. کەسی پێنجەمیش کە گیانی لەدەستداوە، خەڵکی شاری سلێمانییە.
جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو پێنج کەسە، دوو کەسی دیکەش لەو رووداوەدا بریندار بوون، کە یەکێکیان منداڵێکی حەوت ساڵانە.

ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیە:

رەئوف ئەحمەد، 50 ساڵ – بانە
عەبدوڵڵا مەحموود، 50 ساڵ – مەریوان
لەیلا ئەحمەد، 45 ساڵ – مەریوان
شنیار عەبدوڵڵا، 15 ساڵ – مەریوان
حاجی مستەفا – سلێمانی

ناوی ئەو دوو کەسەی کە لە رووداوەکەدا بریندار بوون:

ژیلا عەبدوڵڵا، 7 ساڵ – مەریوان
عەبدوڵڵا ئەحمەد – سلێمانی

پەیوەندیدار