دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی وەزیری نەوتی هەڵوەشاندەوە

دادگای باڵای فیدڕالی عێراق بڕیارێکی وەزیری نەوتی عێراقی سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمپانییەکی نەوتی هەڵوەشاندەوە.

رۆژی چوارشەممە 21-9-2022 دادگای فیدراڵی بڕیارێکی سەبارەت بە هەنگاوەکانی دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی دەرکرد.

دادگای باڵای فیدڕالی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، بڕگەکانی (2) و (3)ی ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیاری ژمارە 109ی ساڵی 2020 و بڕیاری 211ی ساڵی 2021 هەڵدەوەشێندرێنەوە کە تایبەتە بە هەنگاوەکانی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نەوتی نیشتیمانی و دانانی ئیحسان عەبدولجەبار، وەکو سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتوە، کە دادگا رێگایەك و دەروازەیەکی لەو هەنگاوانەدا نادۆزیتەوە بۆ پاراستنی موڵکی گشتی بۆ هەمو رۆڵەکانی گەل لەلایەن ئەو کەسانەی کە بۆ ئەو کارە راسپێردراون و سەرپێچی مادەی (27)ی دەستوریان کردوە لە بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەبونی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ دەوڵەت.

لە کۆتاییدا دادگای باڵای فیدڕالی دەڵێت: شکستهێنان لە پاراستنی موڵکی گشتی دەبێتەهۆی داڕمانی وڵات بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی بەپێی ماددەکانی 29 تا 36ی دەستور.

پەیوەندیدار