ئاماری هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ سێ مانگدا بڵاوكرایه‌وه‌

کۆمپانیای دیلۆیت ئاماری سێ مانگی داهات و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەكاتەوە.

بەپی داتاکانی کۆمپانیای دیلۆیت، لە 1-4-2022 تاوەكو 30-6-2022، 37 ملیۆن و 618 هەزار و 577 بەرمیل نەوت لە رێگەی بۆرییەوە فرۆشراوە و هەر بەرمیلێک بە 100 دۆلار و 38 سەنت فرۆشراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،”داهاتی ئەو بڕە نەوتە 3 ملیار و 776 ملیۆن و 446 هەزار و 251 دۆلار بووە.

بەپێی داتاكان،یەک ملیار و 632 ملیۆن و 695 هەزار و 597 دۆلار بۆ دانەوەی شایستە داراییەکان بووە و خەرجییەکانی دیکەی نەوت لە هەناردەکردن و گواستنەوە و کۆگاکردنیش 584 ملیۆن و 609 هەزار و 407 دۆلار بووە.

هەر بەپێی داتاكان،ئەو پارەیەی کە بۆ حکومەت ماوەتەوە دوای دەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان، یەک ملیار و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275 دۆلار بووە.

پەیوەندیدار