فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) پەیامێکی سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی کردووە و رایگەیاندووە، کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقیی ئێرانەوە، داڕمانی ئەخلاقییە و جێگەی شەرمەزارییە، دەشڵێت، بەشداری ئەو دەنگە ناڕەزاییانە دەکەن کە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بەرز دەکرێتەوە و سڵاو لە تێکۆشەران و خەڵکی ناڕازی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کێشەی کورد و کێشەی ژنان لە ئێران بە شێوازێکی گونجاو چارەسەر بکرێت.