شاندی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی سیاسی عێراق و كوردستان كرد.
لەدرێژەی سەردانەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، شاندی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان،كەپێك هاتبوو لەهاوڕێ بەڵێن سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان و مام خدر سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و هەندرێن ئەحمەد و نیشتمان كەمال ونەبەز مستەفاو هاوڕێ قەهار ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبەكانی (شیوعی و زەحمەتكێشان و بزووتنەوەی دیموكراتی)، رۆژی 25ی ئەیلول 2022 ، سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردو لەلایەن بەرێزان فازڵ میرانی و زەعیم عەلی و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی وبەگەرمی پێشوازی كران.
لەكۆبوونەوەكەدا، جەختكرایەوە لە پەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبەكانی ناو لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستانو دواتر لیژنەی كاری هاوبەشی چەپ ، باسی لەپرۆژەیەكی سیاسی خۆی كرد بۆ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەمەڕ ئەگەر و پێشهاتو گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسی ئێراق وبارودۆخی ناوەخۆی كوردستانی كرد، هەروەها ئەوەی خستەروو كەقۆناغەكە پێویستی بە لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنەكانی سیاسی كوردستانی هەیە ، ئەوەش پێویستی بەنەهێشتنی كێشەو كۆسپەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی هەیە و كەبنەماكەی باشكردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی كوردستانە.
ئەمەو بۆچوونی هاوبەش لەكۆبوونەوەكەدا خرانەڕوو، بەپێوستی كارو هەماهەنگی هەموو لایەنەكانی كوردستان لەم قۆناغەدا بەگرنگ زانراو، لەداهاتووی نزیكیشیدا ، پڕۆژەی چەپی كوردستان دەگاتە بەردەستی هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان.
لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان، لەحزبەكانی (شیوعی ، زەحمەتكێشان ، بزووتنەوەی دیموكراتی) پێك دێت و پڕۆژەیەكی دیالۆگی نیشتمانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان بۆ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ، لەدیدارو كۆبوونەوەكانی دەخاتە روو.