لە سلێمانی كچێك لە شوقەیەك دەكەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە یەکێک لە شوقەکانی پاک سیتی لە شاری سلێمانی، کچێکی تەمەن 25 ساڵان کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستداو تاوەكو ئێستاش نازانرێت روداوەكە خۆكوژی بووە یاخود نا.
لەو بارەیەوە سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25-09-2022، بە میدیاكانی وت، كاتژمێر 1:30 بۆ 2:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ كچێك گەیەنرایە لای ئەوان كە كەوتبووە خوارەوە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو كچە لە نهۆمی 12ی پاك سیتی كەوتووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدابوو، بۆیە راستەوخۆ رەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانییان كرد.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی باسی لەوەش كردووە، كچەكە تەمەنی لە سەرووی 30 ساڵییەوەیە و هیچ زانیاریەكی دیكەیان لا نییە، هەروەها ناشزانن روداوەكە ئاسایی بووە یاخود خۆكوژی بووە.

پەیوەندیدار