بێگومان هەر یەك لە ئێمە تاكو خۆمان بپارێزین لە شەكرەی خوێن پێویستە خۆمان بە دوور بگرین لەو خۆراكانەی كە بڕێكی زۆر شەكریان تێدایە، بۆ نموونە، دەتوانین سیستەمی خۆراكی كیتۆ یان خۆراكی رووەكی یان خۆراكی تەندروستی بەكاربهێنین بە پێی ئەو شێوازەی كە خۆمان بەباشی دەزانین.
پێویستە چی بخۆین تاكو خۆمان لە شەكرە بپارێزین ؟
خواردنی (لیمۆ، پیاز، توو، برۆكلی، قاوەی تاڵ، بیبەری سوور، زەردەچەوە) دەمانكات بەخاوەنی تەندروسیتەكی باش و چاڵاك، بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستییەكی باش بین پێویستە خۆراكی پرۆتینی بخۆین تاوەكو بڕێكی باش لە ڤیتامین و پرۆتینمان دەستبكەوێت، بێگومان تەنها خۆراكی باش یارمەتیدەر نییە بەڵكو وەرزشیش گرنگە بۆ هەموو مرۆڤێك، چونكە وەرزش چاڵاكترمان دەكات و رێگە لە نەخۆشی و لاوازی و بێهێزیمان دەگرێت، ئەو خۆراكانە چین كە پێویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین ؟
پێویستە خۆمان لە خۆراكی چەورو سوێرو شیرین بەدوور بگرین، چونكە بە پلەی یەكەم دێت لە تێكدانی تەندروستی و چاڵاكی جەستەی مرۆڤ.