عێراق بەنیازە دراوێكی نوێ بخاتە بازاڕەوە

مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای كرد، هیچ نیازێك نییە بۆ كەمكردنەوە یاخود گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، هەروەها پرۆژەیەكیان هەیە بۆ دەركردنی دراوێكی نوێ كە 20 هەزار دینارییە.

مستەفا غالب لە دیداری رافیدەین لە بەغدا وتی، هیچ نیازێك نییە بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار یاخود گۆڕینی نرخ، پرۆژەیەكیشیان لەسەر سفرەكانی سەر دراو هەیە بەڵام پێویستی بە دەركردنی یاسایەك هەیە.

رونیشیكردووەتەوە، ئەو پرۆژەیە پێویستی بە هەموار كردنەوە هەیە، هەروەها پێویستی بە كەشێكی سیاسی گونجاوە لە پەرلەمانی عیراق، سڕینەوەی سفرەكان كاریگەری لەسەر هاوسەنگی بازرگانی هەیە.

پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق ئەوەشی ئاشكرا كرد، كار لەسەر دراوێكی نوێ دەكەن كە 20 هەزار دینارییە، ئەوەش بە مەبەستی هاوسەنگی لەگەڵ پێداویستییەكان و هاوتاكردنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌، دوای تەواو كردنی پێداویستییەكان دەست بە راگەیاندنی دەكەن.

پەیوەندیدار