ڤلادمیر پوتین رەگەزنامەی رووسی بەخشییە ئیدوارد سنۆدن

ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا، رەگەزنامەی رووسی بەخشییە ئیدوارد سنۆدن کارمەندی پێشووی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا (NSA).

بەگوێرەی ئەو مەرسوومەی کە لەلایەن پوتینەوە واژۆکراوە، سنۆدن رەگەزنامەی رووسی پێدراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سنۆدن لە رێگەی ئەو بەڵگەنامە نهێنییانەی کە لە ساڵی ٢٠١٣ دزەیپێکردن ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەمریکا بە هاوکاری هەواڵگریی بەریتانیا چالاکی گوێگرتن لەسەرانسەری جیهان ئەنجام دەدات و لەو ساڵەوە بۆ ئێستا بە بەردەوامی لە رێگەی مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە رووسیا دەژیت.

هەر لەو بەڵگەنامانەی کە ئیدوارد سنۆدن دزەیپێکردبوو ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا (NSA)، بە هەمان شێوە لە رێگەی ئەو یەکە نهێنییانەی کە لەنێو نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات رێکیخستوە، گوێی لە باڵەخانە حکومییەکانی وڵاتانی بیانی گرتووە و راپۆرتی لەسەر تۆمار کردوون.

پەیوەندیدار