بۆردومانی باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌ و دیموكرات له‌ زڕگوێز و كۆیه‌ كراپه‌

فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وان هێرش كرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی‌ زڕگوێز له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و شارۆچكه‌ی كۆیه‌.به‌پێی زانیارییه‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانییه‌وه‌ باره‌گاكانی حزبی كۆمه‌ڵه‌ له‌ زڕگوێز له‌ نزیكی شاری سلێمانی بۆردومانكراوه‌ و هاوكاتیش باره‌گای حزبی دیموكرات له‌ كۆیه‌ به‌ ئامانج گیراوه‌.بارەگاكانی پارتەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ”كۆمەڵە”و” دیموكرات” لە كۆیە و زڕگوێز، بە چڕی لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێرانەوە بەردەوامە.ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه‌ بۆردومان ده‌كرێت.

رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رايگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بارەگاکانیان لە نزیکەی رێگەی سەرەکی سلێمانی – قەرەداغ کراوتە ئامانج و بەوهۆیەوە بەشێک لە بینا و بارەگاکانیان رووخاون.

حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەی هێزەكانی پارتی ئازادی كوردستان (پاک)، دووپاتیکردەوە کە “هێرشی چڕ”ـیان کراوەتەسەر و “زیانی زۆری گیانی”ـیان هەیە.

حوسێن یەزدانپەنا، رایگەیاندوه: زۆر بەچڕی هێرشكرایە سەر بارەگاكانمان لە میحوەری كەركووك لە پردێ و زیانی زۆری گیانیمان هەیە”.

زیاتر گوتی: هێرشەكان لە رێگەی موشەك و درۆنەوە بووە و تا ئێستا هێرشەكان بەردەوامن و مەترسی زۆرمان لەسەرە.

پەیوەندیدار