شاندی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان لەبەردەوامی دیدارو كۆبوونەوەكانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەشاری سلێمانی سەردانی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ ی كردو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبە كۆبۆوە،
شاندی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان كەپێك هاتبوو لەهاوڕێیان هەندرێن ئەحمەد و نیشتمان كەمال و نەژاد عەلی و عوسمان زیندانی و ئەحمەد خدر ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكانی زەحمەتكێشان. و شیوعی و بزووتنەوەی دیموكراتی ،ئەمەو شاندی جولانەوەی نەوەی نوێ پێك هاتبو لە بەڕێزان هیمداد بەرپرسی پەیوەندییەكان و مامۆستا عومەر و كاك موەفەق ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای نەوەی نوێ
لەكۆبوونەوەكەدا، لیژنەی كاری هاوبەشی چەپ ، باسی لەپرۆژەیەكی سیاسی خۆی كرد بۆ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەمەڕ ئەگەر و پێشهاتو گۆڕانكارییەكانی گۆڕەپانی سیاسی ئێراق وبارودۆخی ناوەخۆی كوردستان، هەروەها ئەوەی خستەروو كەقۆناغەكە پێویستی بە لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنەكانی سیاسی كوردستانی هەیە و خاڵەهاوبەشاكان. بكرێنە بنەمای كاری داهاتوو، بەومەرجەی كە باشكردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی كوردستان ببێتە قەڵغانی پاراستنی هەرێمی كوردستان
ئەمەو بۆچوونی هاوبەش لەكۆبوونەوەكەدا خرانەڕوو، هاوكات دیدوبۆچوونی جیاوازیش لەنێوان. نەوەی نوێ و چەپی كوردستان لەمەڕ خوێندنەوەی بارودۆخەكە گفتوگۆ كران
كۆبوونەوەكە كارو هەماهەنگی هەموو لایەنەكانی كوردستان لەم قۆناغەدا بەگرنگ دانا بەڵام. لەسەر بەرنامەیەكی جدی بۆ گۆڕانكاری و چۆنیەتی ئیدارەی دەوڵەت
، رەشنووسی پڕۆژەی چەپی كوردستان دەگاتە بەردەستی هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و بانگهێشتی هەموان. دەكرێت بۆ گفتووگۆی جدی لەمەڕ هەموو بابەتە پەیوەندییدارەكان بەژیانی سیاسی و دیموكراتیەت و ژیانو گوزەرانی هاوڵاتیانی كوردستان
لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان، لەحزبەكانی (شیوعی ، زەحمەتكێشان ، بزووتنەوەی دیموكراتی) پێك دێت و پڕۆژەیەكی دیالۆگی نیشتمانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان دەخاتە بەردەستی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ، بەئامانجی گەیشتن بەبەرنامەیەكی رادەی نزم بۆ كاری هاوبەش گشتی
bestun latef