لە بردنەوەکەى ئەرجەنتین بەرامبەر جامایکا بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر، کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، لیۆنێل میسى کاپتنى تانگۆ دوو گۆڵى تۆمارکرد.
میسى یەکەم یاریزانە لە مێژووى ئەرجەنتیندا 100 بردنەوە بەدەستبهێنێت، کە تا ئێستا 165 یارى نێودەوڵەتى بۆ هەڵبژاردەکەى ئەنجامداوە.
هاوکات میسى ژمارەى گۆڵەکانى لەگەڵ تانگۆ بۆ 90 گۆڵ بەرزکردەوە، کە 43 گۆڵیان لە یارییە دۆستانەکاندا بووە، ئەمە بێجگە لەوەى 48 گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە، لە هەر دوو یاریدا گۆڵێکى تۆمارکردووە.
کاپتنە ئەرجەنتینیەکە لە دوایین چوار یاریدا بۆ هەڵبژاردەکەى نۆ گۆڵ و دوو ئەسیستى تۆمارکردووە و لە 2022شدا 10 گۆڵى لە شەش یاریدا کردووە، تا ئێستاش وەک یاریزانى یەدەگ بەشدارى لە 13 گۆڵدا کردووە لە 16 یاریدا.
لەلایەکى ترەوە، میسى دووەم یاریزانە زۆرترین بەشدارى گۆڵى کردبێت لە 2022 لەگەڵ هەڵبژاردە و یانەکەى، کە بەشدارى 41 گۆڵى کردووە بە 21 گۆڵ و 20 ئەسیست، لە دواى کیلیان مباپێى فەڕەنسى هاوکارى لە یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسیەوە دێت، کە ئەم بەشدارى لە 48 گۆڵدا کردووە.