ئەمڕۆ 28ی ئەیلول لە درێژەی دەستدرێژییەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، رۆکێتبارانی کەمپی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد. لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژکاریە بۆ سەر زڕگوێز لە سلێمانی و کۆیە و شێراوە لە هەولێر ژمارەیەک کەسی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونە.
لەکاتێکدا بەتووندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژکاریە دەکەین، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانە بۆسەر باشووری کوردستان دابنێن و پێشی پێ بگرن، کە پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانە و بووەتە هۆی نائارامی لە ناوچەكە و بە بەردەوامی خەلکی سڤیل دەبنە قوربانی. هاوکات دەبێ حکومەتی عێراق بە فەرمی ئەو دەستدرێژکاریە ئیدانە بکات و سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار بکات.
لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان
- حزبی شیوعی کوردستان
- بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
28ی ئەیلولی 2022