ئێران لە بۆردومانکردنی دەڤەری برادۆست بەردەوامە

ماوەی پێنج رۆژە تۆپخانەکانی ئێران سنوری برادۆست تۆپبارن دەکەن، ئەوەش زیانی زۆری بە گوندنشینانی ناوچەکە گەیاندووە، ھەر بەوھۆیەشەوە کەرتی پەروەردە لە سنورەکە پەکخراوە و چەند گوندێکش چۆڵکراون.
بەپێی زانیارییە تایبەتەكان، شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە چڕی ناوچەی بەربزین و سەقەریان لە سنووری شارەدێی سیدەكان بۆردوومانكرد.
ئەو ناوچەی بۆردوومانكراون هێزەكانی پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی لێیە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە كۆمەڵە ڕایگەیاند، لە بۆردوومانەكانی شەوی ڕابردوودا سێ پێشمەرگەی كۆمەڵە بریندار بوون.
دوێنێ ئەمجەد حوسێن پەناهی فەرماندەی پێشمەرگەی كۆمەڵە ڕایگەیاند، سووپای ئێران هێرشی كردووەتەسەر نێو خاكی هەرێمی كوردستان و پێكدادان لەنێوان سووپای پاسداران و پێشمەرگەدا ڕووی داوە.

پەیوەندیدار