سعودیە بڕیارێكی نوێ لەبارەی پۆشینی حیجاب دەركرد

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سعودییە، لەمەودوا بە فەرمی حیجاب نەکردن، ئاساییە و هەر کەسێک گێچەڵ بەو کچانە بکات کە حیجاب ناکەن ئەوا دەستگیردەکرێت.
بە گوێرەی نوسراوەکەی ئەمینداری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی سعودییە کە تا ئێستا حکومەتی سعودییە نە رەتیکردووەتەوە و نە دانی پێدا ناوە، بە مەبەستی برەودان بە تواناکانی ژنانی سعودییە لە کۆمەڵگا و بەشداری کارایان لە تەواوی کایەکانی ژیاندا چەند بڕیارێکیان دەرکردووە.


یەکەم: لە ٢٣ی ئەیلولەوە، حیجاب نەکردن ئاساییە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە گێچەڵ بە ژنانی هاوڵاتی و ئەوانەش کە وەک شاند دێنە وڵاتەکەوە بکرێت بەهۆی نەکردنی حیجابەوە.


دووەم: پێویستە پۆلیس ئاگاداربکرێتە لە هەر جۆرە سەرپێچییەک ئەمەش لەپێناو سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن.


سێیەم: پۆلیس بەرپرسە لە بەدواداچوون و هەر جۆرە سەرپێچیکردنێک و دەستگیرکردنی تاوانباران و هەر کەسێک خراپەکاری بەرامبەر ژنان بکات.


چوارەم: ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەدوای بڵاوکردنەوەیەوە جگە لە ناوچەکانی مەککەی پیرۆز و شاری مەدینە.
پێنجەم: ئەم ئاگادارییە بەتەواوی بنکەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەدرێت.

پەیوەندیدار