بۆ رۆژی هەشتەم ئێران و توركیا بۆردومانی ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن

بۆ ڕۆژی هەشتەم تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ناوچە سنووری و كوێستانەكانی دەڤەری سیدەكان تۆپباران دەكەن ،كەمێك لەمەوبەریش سوپای پاسداران بەچڕی كوێستانە كانی بەربزین ، گوندەكانی بن پەرێزە، ،كەتینە، ناوڕووباران و گەروی سنگان یان تۆپباران كرد و بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەكەش تائێستا زەرەرو زیانەكان نەزاندراون.
لەلایەكی دیكەش بەیانی ئەمڕۆ شەممە، تۆپخانەكانی توركیا ناوچەكانی ڕۆبی، ڕواڵ، گەڵی ڕەش، تالستا و كەم كۆڕایان لەسنوری سیدەكان تۆپباران كرد.

پەیوەندیدار