رۆژهەڵاتی كوردستان : مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا

دوای ئەوەی لە رۆژی 29ی مانگی رابردوو لە بەلوچستان‌ و زاهیدان راپەڕین دژی رژێمی ئێران راگەیەندرا ‌و داوایان لەخەڵك كرد بڕژێنە شەقامەكان، بەیانی ئەمڕۆش لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتن دەستیپێكرد و دوكان ‌و بازاڕەكان داخران.
بەپێی زانیاریەكان، ئەمڕۆ شەممە مانگرتنی سەرتاسەری لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیەندراوە و دوكان و بازاڕەكان داخراون و مانگرتنەكە لە جاری پێشوو فراوانترە و گشتگیرترە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، تەنانەت ئەو دوكانانەشی كە پێداویستییەكانی رۆژانەی هاوڵاتیان دابین دەكەن داخراون، هەروەها لە تەواوی شارەكان هێڵەكانی ئینتەرنێت بە تەواوەتی بڕدراون، ئەوەش دوای ئەوەدێت كە كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە داوای لە هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردبوو كە مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەنن.
رۆژی 29ی مانگی رابردوو، لە بەلوجستان و زاهیدان راپەڕین دژی رژێمی ئێران راگەیەندرا و داواش لە خەڵك كرابوو بڕژێنە سەر شەقامەكان.

پەیوەندیدار