خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بەردەوامن. هاوكات زۆرینەی زانكۆكانی تاران مانگرتنیان ڕاگەیاند و بەشداری ناڕەزایەتییەكان بوو. لە واشنتنیش گردبوونەوە بۆ پاڵپشتیی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو.
دوێنێ شارەكانی ئورمیە، شنۆ، نەغەدە، بۆكان، مەهاباد، پیرانشار، ڕەبەت، سەردەشت، سەقز، دیواندەرە، مەریوان، سنە، كامێران، ڕوانسەر، شاهۆ، ئیلام، پاوە، دێولان، بانە، جوانڕۆ و دزەی مەرگەوەڕی مانیان گرت.
بەگوێرەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی كە لە شارەكانەوە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە، بەشێكی زۆری بازاڕیان و چالاكانی پیشەیی كوردستان پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتییەوە.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو، بە بڵاوكردنەوەی بانگەوازێك داوای لە خەڵكی كوردستان كردبوو مانگرتنی گشتی لە دژی هێرشە مووشەكیی و دڕۆنییەكانی سوپای پاسداران بۆ سەر كەمپی حیزبە كوردستانییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكومەتی ئیسلامی ئێران بە ڕێوە ببەن.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، ٨ ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ٨ ئەندامی حیزبی ئازادی كوردستان (پاك) گیانیان لە دەستدابوو، هەروەها چەندین كەس بەتایبەت چەند قوتابی قوتابی قۆناغی سەرەتایی برینداربوون.
هاوكات لە شارەكانی مەهاباد، دێوڵان، مەریوان، سنە و كرماشان و چەند شاری دیكە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، لەوێ پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا ڕووی دا.
هاوكات لە شارەكانی تاران و مەشهەد و تەورێز و بەندەر عەباس و ئەردەبیل و چەند شار و شارۆچكەی دیكە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
سووپای پاسداران ڕایگەیاند سێ فەرماندەی باڵای سووپای پاسداران لە شەڕەكانی شاری زاهیدان كوژراون.
زۆرینەی زانكۆكانی تاران مانگرتنیان ڕاگەیاند و بەشداری ناڕەزایەتییەكان بوو
خۆپیشاندانهكانی ئێران كه ههندێك به “راپهڕینی ژنان” ناویان بردوه، بۆ نزیكهی 100 زانكۆی چهند شارێكی ئێران گواسترایهوه، لەو شوێنانە خوێندکاران بایكۆتی هۆڵهكانی خوێندیان كرد و دواتر رژانە سەر شەقامەکان.
سەرچاوە ناوخۆییهكانی ئێران رایانگەیاند، دوێنێ له گۆڕەپانی ئێنگلێب، لە نزیک زانکۆی تاران، خۆپیشاندان رویداوه، هەروەها “پێكدادان له نێوان هێزەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەران رویداوه كه دروشمیان دەوتەوە، ژمارەیەکیشیان دهستگیركراون”.
ناوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران کە بنکەکەی لە نیویۆرکە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە تیایدا خۆپیشاندەرانی زانکۆی خەواریزم لە کەرەج لە ڕۆژئاوای تاران، هاواریان کردوە، “شارەکە لە خوێندا دەخنکێت، بەڵام مامۆستاکانمان بێدەنگن”.
دەیان گرتە ڤیدیۆیی و وێنە لە سۆشیال میدیا بڵاوبونەتەوە، گردبونەوەکان لە زانکۆ جیاجیاکان، لەوانە مەشهەد، تاران، کەرەج، زانکۆی ئەلزەهرا كه ژنان خۆپیشاندانیان تیادا كردوه، ئەم خۆپیشاندانانە بههۆی كوژرانی ژینا ئهمینیییهوه دهستیپێكرد، كه له 13ی مانگی رابردودا له تاران لهلایهن “پۆلیسی ئەخلاق”هوه دهستگیركراو دوای سێ رۆژی گیانی لهدهستدا.
دەسەڵاتدارانی ئێران رەتیدەکەنەوە هیچ دەستێوەردانێکی پۆلیس لە کوژرانی ژینا ئهمینی ههبێت، كه 16ی مانگی 9ی ئهمساڵ له نهخۆشخانهیهكی تاران گیانی لهدهستدا، راستهوخۆ دوای روداوهكهش ئیبراهیم رهئیسی، سهرۆك كۆماری ئێران پهیوهندی به كهسوكاری ژیناوه كرد و پرسه و سهرهخۆی پێگهیاندن.
ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویكردەوە، لە سەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە نزیكەی 60 كەس كوژراون، هاوكات رێكخراوی مافی مرۆڤ كە بنكەكەی لە ئۆسلۆیە لە ئێران بڵاویكردەوە، لانیكەم 83 كەس كوژراون، هەروەها دەسەڵاتداران لە 16ی ئەیلولەوە دەستگیرکردنی زیاتر لە 1200 خۆپیشاندەریان ڕاگەیاندوە، لە کاتێکدا ڕێکخراوە ناحکومییەکان باسیان لە دەستگیرکردنی چالاکوانان، پارێزەران و رۆژنامەنوسانیش کردوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران خۆپیشاندەران بە دروستكردنی “ئاژاوە” تۆمەتبار دەکەن و دهڵێن، هێزە دەرەکییەکان لەوانه ئەمریکا لە پشت خۆپیشاندانهكانهوهیه، بهپێی گرتهیهكی ڤیدیۆییش، هاوڵاتیان بهردبارانی بنکەیەکی پۆلیس له زاهیدان دهكهن و ههوڵدهدهن هێرش بكهنه سهر هێزهكانی پۆلیس.
لە واشنتن گردبوونەوە بۆ پاڵپشتیی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو
لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی چوار پارچەی کوردستان گردبوونەوە و دوو ئامانجیان هەبوو کە بریتی بوون لە پاڵپشتیکردنی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و ناڕەزایی دژی بۆردوومانەکانی ئێران بۆسەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە رۆژی 16ـی ئەیلوول، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە بە تۆمەتی نەپۆشینی سەرپۆش بەگوێرەی یاسا و رێسای ئێران، ناڕەزایی و خۆپێشاندانی لە بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دروستکرد و بەو هۆیەشەوە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خۆپێشاندەران کوژراون و برینداربوون.
رۆژی چوارشەممە 28-09-2022 سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بارەگای پێشمەرگە و کەمپەکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ بەو هۆیەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاد لە 50 کەسیش بریندار بوون.