سوپاسنامەیەک لەلایەن هاوڕێ بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

سوپاس و پێزانین

بە ناوی خۆم و خانەوادەکەمان، سوپاس و پێزانینی زۆرمان هەیە، بۆ بەڕێزان لە لایەنە سیاسییەکان، وەزیر و کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێکخراوە پیشەییەکان، کەسایەتی سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتی، تێکۆشەرە دێرینەکان، فەرماندە سەربازییەکان، یەکە بە یەکەی هەموو ئەو بەڕێزانەی خەمی کۆچی ناوادەی خاتوو “فەهیمە بەکر” ی برازامانیان لەگەڵ بەشکردین، چ ئەو بەڕێزانەی بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردن و پرسەکەی دا، چ ئەو بەڕێزانەی کە بە ناردنی پەیام و پەیوەندی تەلەفۆنییەوە هاوخەمی ئێمە بوون، سوپاس بۆ هەموو دۆست و هاوڕێ و کەس و کاری ئازیزمان کە لە پرسەکەدا لەگەڵمان بوون.
دووبارە سوپاس بۆ ماندووبوونی هەموو لایەك، بەشداریتان لە خەمی ئێمەی کەمکردەوە، هەر ساخ بن ، لە خەم و ناخۆشی بە دوور بن.

بەڵێن عەبدوڵڵا
2ی تشرینی یەکەمی 2022

پەیوەندیدار