لە سلێمانی دوو کارپێکەری مۆلیدە کارەبا گرتنی و گیانیانلەدەستدا

لەكاتی دەستكاری كردنی كارەبای ماڵاندا، دوو كارمەندی مۆلیدە ئەهلییەكان لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا و لێكۆڵینەوەش لە هەردوو روداوەكە دەكرێت.
تاریق سەمین سەرۆكی كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بە میدیاكانی وت، شەوی رابردوو لەكاتی دەستكاری كردنی كارەبای ماڵاندا و هەبوونی كارەبای نیشتمانی، دوو كارمەندی مۆلیدە ئەهلییەكان لە گەڕەكەكانی كوردسات و بەختیاری گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیكردووەتەوە، لەساڵی 2007ەوە ئەوە سێیەم حاڵەتی لەو شێوەیە، یەكێك لەو كارمەندانەی مۆلیدە ئەهلییەكان كە گیانی لەدەستداوە خەڵكی سەیدسادقە و تەرمەكەی رادەستی خێزانەكەی كراوەتەوە.
لەلایەكی ترەوە، چالاك رەئوف سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان وتویەتی، سەندیكاكەیان بەدواداچون بۆ چۆنیەتی روداوەكە دەكات، بەشێوەیەكی گشتیش 90%ی روداوەكانی مردنی كرێكاران لەكاتی كاردا بۆ نەبونی كەرەستەی پاراستنی سەلامەتی دەگەڕێتەوە.

وێنەی ئەو دوو كەسەی كە شەوی رابردوو بە هۆی گرتنی كارەباوە گیانیانلەدەستدا

پەیوەندیدار