ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ زستانی ئه‌مساڵ نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شبكات، به‌ڵام تا ئێستا كاتی دابه‌شكردنه‌كه‌ی نادیاره، ساڵی رابردوش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێندرا هه‌ر ماڵێك به‌رمیلێك نه‌وتی پێبدرێت، به‌ڵام 30%ی هاوڵاتیان نه‌وتیان وه‌رگرت.
عومه‌ر گوڵپی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به پێی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی به نوسراوی فه‌رمی به ده‌ستمانگه‌یشتوه، حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ زستانی ئه‌مساڵ نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌شبكات، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌و خۆی لێ پاراستوه ئه‌وه‌یه كه‌ی ده‌ستپێده‌كه‌ن و ئه‌و پاره‌یه چه‌نده كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ده‌ستنیشانی ئه‌كه‌ن؟”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ساڵی رابردو، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی پێش‌و به‌ڵێنیدا هه‌ر ماڵێك به‌رمیلێك نه‌وتی پێبگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دواجار ده‌ركه‌وت كه ته‌نها 110 ملیۆن لیتریان دابه‌شكردوه كه ئه‌كاته كه‌متر له 30% خه‌ڵك كه نه‌وتی پێگه‌یشتوه‌و دواجار به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده سه‌ر”.
عومه‌ر گوڵپی ده‌شڵێت، “له وه‌رزی سه‌رماو زستان نزیكده‌بینه‌وه، تا ئێستا بێجگه له به‌ڵێن، حكومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی كرداری بۆ دابه‌شكردنی نه‌وت نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر، كه‌واته كه‌ی نه‌وت ده‌گاته هاوڵاتیان و چۆن ئه‌توانن پێش وه‌رزی سه‌رما سۆپای ماڵان پڕكه‌ن له نه‌وت و ماڵه هه‌ژاره‌كان چی بكه‌ن كه به‌رمیلێك نه‌وت نرخه‌كه‌ی نزیكبوه‌ته‌وه له 300 هه‌زار دینار؟”.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، “بێجگه له‌م به‌دواداچونانه، به واژۆی 37 ئه‌ندام په‌رله‌مان داوامانكردوه به ئاماده‌بونی حكومه‌ت دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت و له‌وێ حكومه‌ت به ئێمه‌و خه‌ڵكی كوردستان بڵێن كه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌كه‌ن و ئه‌و نرخه چه‌نده بۆ هه‌ر به‌رمیلێك وه‌رده‌گیرێت؟”.