ئێران لە بۆردومانەكانی بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی تر بارەگای چەند حزبێكی رۆژهەڵاتی لە چەند ناوچەیەك بۆردومان كرد.
بەرپرسانی حزبەكانی رۆژهەڵات لە راگەیەندراوێكدا بڵاویان كردووەتەوە، كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تاوەكو كاتژمێر 6:00 سوپای پاسدارانی ئێران بە چڕی بنكە و بارەگای حزبەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی بۆردومان كردووە.
رونیشكراوەتەوە، بۆردومانەكە ناوچەكانی “سیدەكان، بەربەزین، هەڵگورد،گەروێ زەرد، بێرمە سارد” و چەند ناوچەیەكی تری گرتووەتەوە.
بەپێی زانیاریەكان، هێرشەكان لە رێگەی موشەكی جۆری كاتیۆشا و تۆپەوە ئەنجام دراون و تاوەكو ئێستا قەبارەی زەرەر و زیانەكان دیار نین.