دوای چەند ڕۆژێك له‌داڕوخانی باڵه‌خانه‌یه‌ك، تەرمی ژن و منداڵێك دۆزرانه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی به‌غدا رایگه‌یاند، دوای چوار رۆژ له‌گه‌ڕان و به‌دواداچونی تیمه‌كانیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ته‌رمی كچێك و دایكیان له‌ژێر باڵه‌خانه‌ ڕوخاوه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ ده‌رهێناوه‌ و گه‌ڕانیش به‌دوای كه‌سانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رگری شارستانی به‌غدا بڵاویكرده‌وه‌، ته‌رمی كچه‌كه‌ و دایكی له‌ ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌ی تاقیگه‌ی نیشتمانی له‌ به‌غدا ده‌رهێنراون، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوای چوار رۆژ هێشتا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌روشوێنن به‌رده‌وامن”.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو به‌رگری شارستانی به‌غدا رایگه‌یاند، باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ گۆڕه‌پانی واسقی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ داڕوخاوه‌ و له‌ئێستاشدا تیمه‌كانیان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیریانخواردوه‌ و كه‌وتونه‌ته‌ ژێر باڵه‌خانه‌كه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌دا گیریانخواردوه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش تا ئَێستا توانیویانه‌ 13 كه‌س رزگاربكه‌ن.

پەیوەندیدار