دوای پێنج ساڵ کۆریای باکورد دووبارە موشەکێکی بالیستی بەسەر یاباندا ئاڕاستەی دەریای هێمن کرد و ئەمەش کاردانەوەی ئەو وڵاتە و جیهانی لێکەوتەوە و ئەمریکا داوای لە یابان کرد بەتوندی وەڵام بداتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆریای باکور لە رێگای یابانەوە موشەکێکی بالیستی ئاراستەی دەریای هێمن کرد.
لایخۆشیەوە هێروکازۆ ماتسونو وتەبێژی حکومەتی یابان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەدا، تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی کۆریای باکور بووەتە هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی و یابان.
هاوکات یون سوک یول سەرۆکی کۆریای باشور رایگەیاند، هەڵدانی موشەکەکە بێ بنەمایە و وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی وەڵامی توندیان دەبێت.
ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور تاوتوێی وەڵامدانەوەی مووشەکەکەی کۆریای باکوور دەکەن
کۆشکی سپی رایدەگەیێنێت کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە جیا قسەی لەگەڵ هەریەک لە هاوتاکانی لە کۆریا باشوور و ژاپۆن کردووە بۆ ئەوەی “وەڵامێکی تووندی” مووشەکهاوێشتنەکەی کۆریای باکوور بدەنەوە.
رۆژی سێشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند کە جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ هەردوو هاوتاکەی جەختی لەسەر “پابەندبوون”ی ئەمریکای سەبارەت بە بەرگریی ژاپۆن و کۆریای باشوور کردووەتەوە.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، کۆریای باکوور مووشەکێکی مەودا مامناوەندیی بالیستی تاقیکردەوە و بەسەر ژاپۆندا رۆیشت. مووشەکەکە بووە هۆی ئەوەی تۆکیۆ سیستەمی ئاگادارکردنەوەی مووشەک چالاک بکات و داواشی لە خەڵکی چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەی کرد بۆ ئەوەی بچنە ژێرزەمینەکانەوە.
دوایین جار کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بەسەر ژاپۆندا هاوێشتبێت لە ساڵی 2017 بوو کاتێک پەیوەندیی کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا لەوپەڕی گرژیدابوو.
رۆژی دووشەممە، سوپای کۆریای باشوور رایگەیاند کە مووشەکێکی بالیستییان بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیانەوە بەدیکردووە کە بە درێژایی 4 هەزار و 500 کیلۆمەتر و لە بەرزیی 970 کیلۆمەتر بە خێرایی 17 ماک رۆیشتووە. دواتر بەرپرسانی ژاپۆن رایانگەیاند کە مەترسیی مووشەکەکە لەسەر وڵاتەکەیان نەماوە و لەنێو زەریای هێمن کەوتووەتە خوارەوە.